PM:07:20:09/12/2024
272824 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق راگەیاند، سبەینێ پشووی فەرمیە لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەبۆنەی سەرکەوتن و ساڵڕۆژی ئازادکردنی ئەو زەوییانەی لە ژێر دەستی داعشدا بوون
ئەنجوومەنی وەزیران، لە دانیشتنی ئاسایی ٤٩ی خۆیدا بڕیاریدا دەوامی فەرمی رۆژی سێشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٤، لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان رابگرێت، ئەمەش وەکو بۆنەی رۆژی سەرکەوتن و ئازادکردنی ئەو زەوییانەی لە ژێر دەستی داعشدا بوون.
هاوکات،سەرچاوەیەک بۆ بەغداد
رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر دان بە پشووی رۆژی
سەرکەوتنی عێراقدا نانێت"، پشووەکە کوردستان ناگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
عێراق لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، سەرکەوتنی بەسەر داعش و ئازادکردنی هەموو ئەو
شارانەی راگەیاند کە لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ کرابوون.