PM:02:12:15/12/2024
90336 جار خوێندراوەتەوە
دوای دوو هەفتە لە راگرتنی پارەکەی بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی سێشەممە دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠، چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ تا سبەی پارەی مووچەی مانگی ١١ دەنێرن بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، دوای گەشتنی پارەی تەواوکاری مووچە، رۆژی سێشەممە دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠، وتیشی، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ چاوەڕێی ناردنی پارەی دیکەن لە بەغداوە، سەبارەت بە کێشەکانیش ئاماژەیان بەوەکرد، لەگەڵ بەغدا لێکتێگەشتنی باشیان هەیە بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکانی مووچە.
هاوکات، شاندی
هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان شاندەکە
داوای ٩٨٧ ملیار دیناریان کردووە بۆ مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢، لەگەڵ بڕی ٢٧٠ ملیار
دینار بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی ١٠.
چاوگێکیش لە وەزارەتى
دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تەیف سامی لە کۆبوونەوەی شاندەکە داوای رونکردنەوەی
کردووە سەبارەت بە رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم، وتیشی بڕیارە سبەینێ شاندێکی
وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بەو پرسە بێنە هەرێمی کوردستان، وەزیرێکی عێراقیش بە
ئێن ئاڕ تی وت، سبەی دوو شەممە بڕیار لەسەر ناردنی پارەی دیکە دەدرێت.