PM:04:39:08/12/2024
162232 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ لیستی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم رابگەیەنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان تا ٢٥ی ئەم مانگە، جگە لە موچەی مانگی ١٠، مووچەی مانگی ١١ش دابەش بکەن.
لە مانگی ١٢داین هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی ١٠یان
وەرنەگرتووە. بە گوێرەی زانیارییەکانیش، حکومەتی کاربەڕێکەر لەژێر فشاردا بڕیاری
دابەشکردنی مووچەی داوە.