سەردێڕ:

سەرۆکی دیفاکتۆی سوریا: رێگەنادەین سوریا بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

AM:11:45:17/12/2024

95136 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دیفاکتۆی سوریا رایگەیاند، رێگەنادەن سوریا بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و وتیشی، داوا دەکەن گروپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە لیستی تیرۆردا دەربهێنرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دیفاکتۆی سوریا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەکردووە،رێگەنادەن سوریا بەكاربهێنرێت وەكو خاڵی دەستپێك بۆ هێرش بۆسەر ئیسرائیل و پابەندن بە رێككەوتنی ساڵی ١٩٧٤ دەبن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێندرابوون بەسەر بەشار ئەسەددا سەپێندرابوون ئێستا ئەو رۆیشتووە و پێویستە لاپەڕەیەکى نوێ هەلبدرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە ئەمریكا دەكەن گروپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە لیستی تیرۆر دەربهێنن.

هاوکات جۆلانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تێلیگرام رایگەیاند، لابردنی سزاکان یارمەتیدەردەبن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سوریا و وتیشی، سوریای نوێ پێویستی بە یەکپارچەیی و پاراستنی یەکێتی هەیە و دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵبدەن بۆ زامنکردنی دادوەری کۆمەڵایەتی.













گەلەری