سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت

AM:10:40:19/12/2024

30548 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەینی شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات، کەشی ئەمڕۆش سەرتا پەڵە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور هەروەها پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە کەشی ئەمڕۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێ باران بارین دەست پێ دەکات و خێرای با نزیکی ١٠کم بۆ ٣٠ کم دەبێت لە کاترژمێرێکدا پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە کە ٢٠ پلەی سیلیزیە و نزم ترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە ٧ پلەی سیلیزیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٦ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٧ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى












گەلەری