PM:09:32:15/11/2025
548 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ باران بارین لە ئاستێکی باشدا بێت و دەشڵێت، چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بارانی باش دەبارێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەون زیاب، باسی لەوەشکرد،بارانبارینی ئێستا سەرەتایەکی ئومێد بەخشە بۆ ساڵێکی تەڕ و باراناوی، سەرەڕای کەمی بارانبارین لە مانگی ١٠ و دەشڵیت، دوای چەند ساڵێک لە وشکەساڵی ئەمساڵ عیراق بڕێکی باش باران بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، عێراق لە سەرەتای وەرزی داباریندایە و پێویست ناکات لە ئێستاوە دەست بە کۆگاکردنی
ئاو بکرێت.
ئەوەشی
خستەروو، پێویستی ڕاستەقینە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات چڕبووەتەوە بۆ
دەستەبەرکردنی یەکەم ئاودێری بۆ بەرهەمی گەنم، کە ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ چاندن
لەسەر یەک ملیۆن دۆنم.