PM:07:20:15/11/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
سبەینێ، تیروپشک بۆ ناوى ئەو کەسانە دەکرێت کە ناوى خۆیان بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ، تۆمارکردووە و ژمارەیان نزیکەى ٩٠ هەزار کەسە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند،ئامادەکارییەکان بە کۆتا گەیشتوون بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١١ـی بەیانی، تیروپشک بۆ ناوی کەسانە بکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٦ خۆیان تۆمارکردووە.
وتیشى، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناو
تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر نوێی سیستمەکە
پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند،
بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨٩ هەزار کەس
ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ تۆمار کردووە، لەبەر زۆری خواست،
ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجامدا بێت، ناوی
ناچێتە ناو تیروپشکەکەوە، هەر بۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.