PM:04:41:15/11/2025
524 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی سکاڵا تۆمارکراوەکانی لەسەر هەردوو رۆژی دەنگدانی گشتی و تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانى عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ سکاڵا.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە دەنگدانی گشتی گەیشتە ٥٩ سکاڵا، هاوکات ژمارەی سکاڵاکانی دەنگدانی تایبەت گەیشتە ٤٣ سکاڵا".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "بەشی سکاڵا و تانەدان دەستیکردووە بە پۆلێنکردنیان و زۆربەیان
سکاڵای زەردن و چەند سکاڵایەکی کەمیشیان سەوزن".
باسی
لەوەشكردووە، "سكاڵای زەرد مەرجەكانی تێدا نییە و دەستبەجێ رەتدەكرێتەوە،
سكاڵای سەوزیش ئاماژە بە پێشێلكارییەكان دەكات، بەڵام هیچ كام لە سكاڵاكان
كاریگەری نابێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق.