PM:09:32:29/03/2025
740 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداری یەکگرتوو رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لەخۆمان و گەلی كوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەكەم، لەخوای میهرەبان داواكارم تاعەتمان لێ قوبڵ بكات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، هیواخوازن بەرەكەتی رەمەزان و پیرۆزی جەژنەكەی باڵ بكێشێت بەسەر ناوچەكەدا و كۆتایی شەڕوخوێن و ستەم بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سوپاس بۆ خوا رەمەزانێكی پڕ لە خۆشی و عیبادەت و جۆش و خرۆشی ئیمانی
و بەخشین و هاوكاری كۆمەڵایەتی بوو.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی جیهان وەک یەکەم رۆژی
جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری کراوە.