PM:09:24:29/03/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، جەژن دەرفەتێکە بۆ ئەوەی"به په‌يوه‌ندييه‌كانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه."
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند، هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زان له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تيش له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هيوادارە هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده و پڕ له كامه‌رانى
به‌سه‌ر به‌رن و به خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێته‌وه.
دەشڵێت، ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه، بۆنه و ده‌رفه‌تێكه
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌نديیان به مانا و به‌ها و په‌يامه باڵاكانى له
پێكهاتنه‌وه، لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستييه‌وه نوێ بكه‌ينه‌وه،
به په‌يوه‌ندييه‌كانماندا بچينه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ويستى، دۆستايه‌تى
و هاريكارى، دايانبڕێژينه‌وه.