PM:09:04:29/03/2025
700 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم".
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەکەم.
ئاماژەی بەوەکردووە، هیوادارە ئەم جەژنە، هاندەریان
بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی
خەڵک.