PM:06:51:29/03/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێگا بە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر بۆ سەیرانگای دووکان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی بارهەڵگر بۆ ناو سەیرانگای دووکان لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بەیانی بۆ ١٢ـی شەو قەدەغەیە.
هاوکات، چاوەڕێدەکرێت لە هەر سێ رۆژی جەژندا
ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روو لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.