بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، رێنماییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم رێنماییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە و داوا دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سەلامەتیی خۆتان پەیڕەوی ئەم رێنماییانە
بکەن:
١. لە کاتی هەر رووداوێک سەرەتا پەیوەندی بە
ژمارە (١١٥) بکە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە زووترین کات بگەنە شوێنی
ڕووداو.
٢. ئەگەر بە مەبەستی گەشت و سەیران لەماڵ
دەرچوویت، باشترە هەموو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنرێنەوە، چونکە لە ماوەی رابردوو
زۆرترین رووداوی سووتانی ماڵان بەهۆی شۆرتی کارەباوە رووی داوە.
٣.ناوچە
گەشتیارییەکان بپارێزە، ئاگاداری پاشماوەی ئاگری چێشتلێنان بن، کە کارتان تەواو
بوو بەتەواوی بیکوژێننەوە.
٤.خەڵووزی نێرگەلە هۆکاری سەرەکییە بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵان و ناوچە گەشتیاریەکان، بۆیە بە وریاییەوە بەکاری بێنن.
٥.بەهۆی کەمیی بارانبارین لەمساڵدا و وشکیی خاک و بوونی پوش و پەڵاش، فڕێدانی جگەرە مەترسیدارە، بۆیە کە جگەرەکەت کێشا لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت فڕێی مەدە دەرەوە، بەتایبەتی لە رێگاکانی دەرەوەی شار.
٦.خاوەن هوتێل و مۆتێلەکان و شوێنە گەشتیارییەکان دەبێت بەتەواوی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن کە پێیان دراوە، چونکە پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر دەبێت بەهۆی هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
٧.شەقامەکانی دەرەوەی شار قەرەباڵغ دەبن تکایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پەیڕەوی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتیی خۆتان و خەڵک.
٨.لەو ناوچانەی ئاوی لێیە تکایە مەلە مەکەن، ژیانی خۆتان مەخەنە مەترسییەوە.
٩.دایکان و باوکان تکایە ئەگەر بە مەبەستی گەشت چوونە دەرەوە، ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەو شوێنانەی ئاوی لێیە، با رووداوە ناخۆشەکانی ساڵانی رابردوو دووبارە نەبنەوە.
١٠.لە هەموو
بارودۆخێکدا تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانیی
ژمارە ١١٥.