PM:12:13:29/03/2025
1588 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا رایگەیاند، مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری لە بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قەدەغە کرا و مۆڵەتی دەستگەیشتن بە زانیاری نهێنی بۆ ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئیدارەی پێشووش قەدەغەکرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا رایگەیاند، مۆڵەتی لێدوانی ئەمنی لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قەدەغە کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە رێنمایی دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا، مۆڵەتی ئەمنی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی هەڵوەشاندەوە، مۆڵەت و
دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە نهێنییەکان بۆ کامالا هاریس، هیلاری کلینتۆن، لیز چێنی،
ئادەم کینزینگەر، فیۆنا هیڵ و ئەلێکساندەر ڤیندمانیش هەڵوەشاندەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیدارەی ترەمپ، هەنگاوی نا بۆ
هەڵوەشاندنەوەی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە نهێنییەکان لە کامالا هاریس و هیلاری
کلینتۆن و ئەندامانی بنەماڵەی جۆ بایدن، بە ئاماژەدان بەوەی دەبێتە هەڕەشە لەسەر
ئاسایشی نیشتمانی.