سەردێڕ:

پشووەکانی ئەم مانگە راگەیەندرا

PM:03:08:01/03/2025

125040 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رۆژژمێری حکومەتی کاربەڕێکەر، لەم مانگەدا شەش رۆژ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم، پشووی رەسمی دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی رۆژژمێری حکومەتی کاربەڕێکەر، رۆژانی پێنج و ١١ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم، بەبۆنەی یادی راپەڕین و رێککەوتننامەی ١١ی ئازار، پشووی فەرمی دەبن.

هەروەها، بەپێی هەمان رۆژژمێر، رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی مانگ بەهۆی نەورۆزەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبن.

جگە لەوەى بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق، رۆژی ١٦ی مانگ، بەهۆی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە، پشووی فەرمی دەبێت.














گەلەری