PM:05:06:30/03/2025 
        
      7868 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       خەوتنی ناڕێک لە مانگیرەمەزاندا تووشی رۆژووانان دەبێت ئەویش بەهۆی سروشتی مانگەکەوە لەبەر درەنگ مانەوە تا درەنگانی خەو بۆ چاوەڕێکردنی پارشێو، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە کەمخەوی و تێکچوونی کاتەکانی خەو.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           هادی جەردەق، راوێژکاری پزیشکیی ئاماژە بەوە دەکات، دوای رۆژانی جەژن پێویستە خۆمان بخەینە خشتە و رۆتینێکی باش بۆ گەڕانەوە بۆ شێوازی ئاسایی رۆژانە، زۆر گرنگە کاتژمێرەکانی خەوتن و بەئاگابوون رێکبخرێت، هەروەها پێویستە جەستە دووبارە رابهێنرێتەوە بەباشی خەوتنی ئاسایی رۆژانە وەربگرێتەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژە بەوەش دەکات، "بۆ ئەوەی چەند کاتژمێرێکی پێویست بخەویت،
پێویستە پێش خەوتن لەگەڵ خوێندنەوە خۆت رابهێنیت و دوور بکەویتەوە لە بەکارهێنانی
مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر کە رووناکی شین بەرهەم دەهێنن، خوێندنەوەی
کتێب یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو و قسەکردن لەناو مێشکدا، بە سەرقاڵبوون و
سەرنجدان لەسەر چیرۆکەکە".
باس لەوەش دەکات، پێویستە لە رۆژدا خووی تەندروست بۆ جەستە دابین
بکرێت، وەک وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەورەکان و خواردنەوە کافایینەکان
پێش خەوتن.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             