PM:04:07:28/03/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه بگرنه‌وه و رێگه به عێراق نه‌درێت غاز له‌و وڵاته‌وه هاورده بكات، به‌شێك له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌كارده‌كه‌ون و به‌وه‌ش رووبه‌ڕووی هاوێنێكی سه‌ختی بێ كاره‌بایی ده‌بینه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، زیاد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هاورده‌كردنی كاره‌با له ئێرانه‌وه ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه له‌خۆ بگرێت، توشی هاوینێكی سه‌خت و گه‌رم ده‌بین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستاش گفتوگۆكان له
واشنتن سه‌باره‌ت به به‌ده‌ركردنی عێراق بۆ ئه‌مساڵیش له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامن،
تا بتوانین پێداویستی وێستگه غازیه‌كانی كاره‌با دابینبكه‌ین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر عه‌دنان جابری، جێگری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و غازه‌ی له
كێڵگه عێراقییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ٪٦٠ی خواستی ناوخۆ پڕناكاته‌وه، هه‌ر
بۆیه‌ش ده‌بێت حكومه‌ت كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبوو‌ن له ئه‌مریكا بكات بۆ
هاورده‌كردنی غاز و كاره‌با له ئێرانه‌وه.
وتیشی، وه‌زاره‌تی نه‌وت كارده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنان
له غاز له سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به
غاز، به‌ڵام له باشترین حاڵه‌تدا عێراق نزیكه‌ی ٪٧٠ـی خواستی ناوخۆ بۆ غاز پڕده‌كاته‌وه.