دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوبووەوە لە یاری نێوان عێراق و فەلەستین، ئوردونییەکان سوکایەتی بە عێراق دەکەن، وەزیری دەرەوەی ئوردن پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و لە پەیوەندییەکەدا دڵنیایی داوە لەوەی دروشمەكە ساختەیە و راستنییە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە، ئەیمەن سەفەدی رایگەیاندووە، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و فەلەستین لە ئوردن روویداوە ساختەیە و راستی نییە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لێكۆڵینەوە تەكنیكییەكان دەریانخستووە ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوە بەتەواوەتی
ساختەیەو هیچ راستییەكی تێدا نییە و كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ زانینی
ئەو لایەنانەی كە لە پشت ئەم هەڵمەتە چەواشەكارییەوەن بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی
یاسایی دژ بە تێوەگلاوان.
هاوکات
هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوردن و هۆشیاریی هەردوو
گەل كردووەتەوە كە بەوتەی ئەوان، هؤشیاری گەلەکانیان گەورەترە لەوەی ئەم جۆرە چەواشەكارییانە
كاریگەریی لەسەر هەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای یارییەكەی
رۆژی ٢٥ـی ئەم مانگەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و فەلەستین لە ئوردن
دروستبووە، بەتایبەتی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاندەرانی ئوردن و فەلەستین كە دروشمێکی
سوکایەتی دەڵێنەوە دژی عێراقییەکیان و ئەمەش كاردانەوەی توندی لە شەقامی عێراقیدا
دروستكردووە، تا رادەی ئەوەی هەندێك داوا دەكەن عێراق هەناردەی نەوت بۆ ئوردن
رابگرێت.