PM:01:53:28/03/2025
1560 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، پشتیوانی له تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سوپای سوریای نوێ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، توركیا و روسیا ده‌توانن پێكه‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ن كه ئامانجیان تێكدانی یه‌كڕیزی سوریا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و كرده‌وانه كرده‌وه كه سوته‌مه‌نی توندوتیژی تائیفی له سوریا ده‌ده‌ن.
له‌و
په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا له‌گه‌ڵ پوتن، ئه‌ردۆغان پاڵپشتی توركیای بۆ تێكه‌ڵكردنی
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ئیداره‌ی ناوه‌ندی سوریا دووپاتكرده‌وه
و راشیگه‌یاند، توركیا گرنگی به هاریكاری له‌گه‌ڵ روسیا ده‌دات له‌باره‌ی پرسی
سوریا، هه‌روه‌ها گرنگه توركیا و روسیا پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و
وڵاته.
سەرۆکی تورکیا له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ
پوتن باسی لەوەکردووە، پێویسته
دڵنیا ببنه‌وه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی سوریا، هه‌روه‌ها دڵنیاببنه‌وه
له‌وه‌ی چیتر سوریا نابێته ناوچه‌یه‌كی گونجاو بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.