PM:09:39:27/03/2025
4172 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێی دایەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی کارمەندانی کوتانی سیانی لە بەغداوە، پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ جارێکی تر بە بەڵگەوە وەڵامی حکومەتی کاربەڕێکەری دایەوە و رایگەیاند، بە نوسراو خۆیان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پارەکەیان لە بەغدا وەرگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزیرە ئەحمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی حکومەتی کاربەڕێکەردا دەڵێت، ئەمە نوسراوی خۆتانە کە بۆ وەزارەتی تەندروستیتان ناردووە و راتان گەیاندووە کە بڕی یەک ملیار و ٧٥ ملیۆن دینارتان لە بەغدا وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر
تۆزێک جورئەتتان هەیە فەرموون بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵێن (٤٤١)ملیار
دینارتان بۆ مووچەی مانگی (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ وەرگرت چی لێهات ئەو پارەیە و بۆ مووچەی
مانگی (١٢)تان دابەش نەکرد؟
باسی
لەوەشکردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر خەیاڵی خاوە ئەگەر بیەوێت هەموو دزی و گەندەڵی و
تاڵانکارییەکانی بە بەیاننامەیەکی ناراست و چەواشەکار پەردەپۆش بکات.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ رایگەیاند،
حکومەتی کاربەڕێکەر پارەی کارمەندانی تەندروستی وەرگرتووە و دابەشی نەکردووە،
حکومەتی کاربەڕێکەریش وەڵامی دایەوە و باسی لەوەکرد، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ
کارمەندانی تەندروستی خەرج نەکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی چەند نوسراوێکی خودی
حکومەتی کاربەڕێکەر، پارەکە لە بەغداوە خەرجکراوە و پێشتر وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردووەتەوە.