سەردێڕ:

نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت لەمانگی رابردوودا زیاتر لە ٩٥ ملیۆن بەرمیل بووە

PM:05:23:27/03/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی شوباتی رابردوودا ٩٥ ملیۆن و ١٤٨ هەزار و ١٦٧ بەرمیل بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئامارێکی رێکخراوی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردەی نەوت لەمانگی رابردوودا ٩٥ ملیۆن و ١٤٨هەزار و ١٦٧ بەرمیل بووە.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوباتی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ٩٤ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار و ١٢ بەرمیل بووە، هەناردەکردن بۆ ئوردن بڕی ٤١٩ هەزار و ٨٤٦ بەرمیل بووە و بڕی هەناردەکراوی کێڵگەی گەیارە ٣٥٣ هەزار و ٣٠٩ بەرمیل بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەراورد بە مانگى کانونی دووەمی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی خاو نزیکەى هەشت ملیۆن بەرمیل کەمتربووە.













گەلەری