PM:04:18:27/03/2025
2016 جار خوێندراوەتەوە
سهنتهری میترۆ لهبارهی بڕیاری بڵاونهكردنهوهی ههواڵی كوشتن رایگهیاند، دەزگای حكومی، كاری ئەوە نییە كە ئەوە دیاری بكات كام رووداوە بەهای هەواڵی تێدایە، یان ببێتە هۆی كۆتوبەندكردنی میدیاكان لە گەیشتن بە راستی رووداوەكانی یان شاردنەوەی زانیاری، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا تێدهگهن كه لە پرسی روماڵی تاواندا، هەندێك دەزگای میدیا لە پێودانگەی پیشەیی و ئەخلاق و رێسای رەفتاری پیشەكە لایداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، سهنتهری میترۆ لهبارهی داوایهكی فهرماندهی داواكاری گشتی سلێمانی بۆ قهدهغهكردنی بڵاوكردنهوهی ههواڵی كوشتن ئاماژەی بەوەکرد، كاری ئەوە نییە ئەوە دەستنیشان بكات كام رووداوە بەهای هەواڵی تێدایە، یان ببێتە هۆی كۆتوبەندكردنی میدیاكان لە گەیشتن بە راستی روداوەكانی یان شاردنەوەی زانیاری لەسەر رێژەی كوشتن لەناو كۆمەڵگادا بە هەر هۆكارێك بن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەكانی كوشتن سەرنجی
هەمووانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، مشتومڕێكی بەرفراوانی دروستكردووە لەبری قسەكردن
لەسەر باشترین رێگاكانی رووماڵكردنی تاوان كە رێز لە ئەخلاق و رێسا و میساقەكانی
پیشەكە بگرێت، قسە هاتە سەر كۆتوبەندكردن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ٢٦ـی ئهم مانگه فەرمانگەی
داواكاری گشتی سلێمانی، بە نوسراوێك كە بۆ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی ناردووە،
رایگهیاندووه، نابێت چاوپێكەوتن لەگەڵ كەس و كاری
تاوانلێكراو بكرێت بە پێچەوانەی دەقی ماددەی ٢٣٦ بڕگەی یەک لە یاسای سزادانی
عێراقی ژمارە (١١١)ـی ساڵی ١٩٦٩هەمواركراو بەركارە لە هەرێمی كوردستان.