سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی گرفتی تێکەوت

AM:11:07:27/03/2025

3244 جار خوێندراوەتەوە

هێشتا پارەی مووچە نەگەیشتووەتە بەشێکی بانکەکانی سلێمانی و لەبەشێکیش لە شارەکانی دیکەش گرفت بۆ مووچە خۆران دروستبوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە بەشێک لە بانکەکانی سلێمانی خانەنشینان بەهۆی نەمانی پارەوە مووچەکانیان وەرنەگرت و لە هەڵەبجە و هەولێریش گرفت بۆ مووچەخۆران دروست بوو بەشێکیشیان دۆخی تەندروستیان تێکچوو.

هاوکات، بڕیار بوو ئەمڕۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان پێبدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیانن.

ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن بەغداوە بە بڕی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دینار پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەیەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەشدا حکومەت کێشەی لە دابەشکردنەکەیدا دروستکرد. 













گەلەری