AM:10:24:27/03/2025
1812 جار خوێندراوەتەوە
میدیای پارتی رایگەیاند، دوای جەژن گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەچنە قۆناغی یەکلاکەرەوەوە و پۆستە حکومییەکان دابەش دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیای پارتی لەزاری چاوگێک لەناو کۆبوونەوەی شاندەکانی دوو حزبەکە ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودان و هەردوولا لەسەر زۆرینەی خاڵە ناکۆکەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆی دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان دەکرێت.
هاوکات باسی لەوەشکرد، پارتی و یەکێتی سورن لەسەر ئەوەی لە زووترین کاتدا پەرلەمانی
کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات و کابینەی دەیەمی حکومەت پێک بهێنرێت.