سەردێڕ:

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکات

PM:10:04:26/03/2025

5868 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی کە ناوەندێکی ئیماراتییە دەڵێت رۆژی شەممە، ٢٩ـی رەمەزان، ئەستەمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مانگ بە چاو ببیندرێت و بەو شێوەیەش یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەنتەری نێودەولەتی فەلەکناسی کە ناوەندێکی ئیماراتییە بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە ٢٩ـی رەمەزان ئەستەمە مانگ بە چاو ببیندرێت و بەو شێوەیەش رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر پێش بانگی شێوانی رۆژی یەکشەممە مانگ بە چاو نەبیندرێت ئەوا رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات.













گەلەری