PM:09:29:26/03/2025
15504 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، لەئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی بەشە خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەشی دووەمی بەشە خۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت و لەئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بەدابەشکردن دەکرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بەشێکی زۆری مادوەکان هاتووە کە بۆ هەر هاوڵاتیەک پێکهاتووە لە سێ
کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، چوارسەد غرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ
ئاری نۆک.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
سەبارەت بە ئارد حسەی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم
لەسایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا.