سەردێڕ:

ئوفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بۆ چەند چینێک رادەگەیەنێت

PM:09:20:26/03/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی هەولێر دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەری لە بنكەکانی تۆمارکردن بۆ چەند چینێک راگەیاند و دەڵێت، دەتوانن رۆژانە سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئوفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممە تاکو پێنجشەممە بنەکەکانیان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو دەنگدەرانەی لە رۆژی دەنگدان پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فەرمانبەرانەی رۆژی دەنگدان بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ۲۰۲٤ کردووە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کارتی بایۆمەتری دابەشدەکرێت بەسەر ئەو دەنگدەرانەی کە پێشتر کارتی بایۆمەتریان وەرنگرتووەتەوە.













گەلەری