PM:07:51:26/03/2025
2816 جار خوێندراوەتەوە
لە روداوێکی دەگمەندا و لە شاری هەولێر، چەند کەسێک بەمەبەستی دزیکردن هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک. سەرەڕای دزیکردن لە ماڵەکە، لە ژنى خاوەن ماڵەکەیان داوە و خانووەکەشیان سوتاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە رووداوێكی سووتان و هەڵكوتانە سەر ماڵێك، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
هەر لە
راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە وتەی خاوەن ماڵەكە، كەسێك هاتووەتە سەر ماڵیان و دزی
لێكردوون و لە ژنی ماڵەكەی داوە و دواتر ماڵەكەی سووتاندووە و دای لێكۆڵینەوەكانی
پۆلیس، بۆیان دەركەوت كە تۆمەتبار كوڕی ماڵەكەیە و دوای ئەوەی ماڵەكەی سووتاندووە
و لە دایكی داوە و ملوانكەی زێڕی ملی دایكی پچڕاندووە و دزیویەتی.
ئاماژە بۆ
ئەوەش كراوە، دواتر لە كۆڵانی خۆیان داوای هاوكاریی كردووە كە ماڵەكەیان سووتاوە،
بۆئەوەی تاوانەكەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی كەمتر لە چەند كاتژمێرێكدا تۆمەتبار
ئاشكراكرا لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەی لێكۆڵینەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی
لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەكەیدا ناوە و لێكۆڵینەوە لە
رووداوەكەش بەردەوامە.