AM:11:52:29/03/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژیانی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانیان رزگار کردووە کە گڵۆپێکی بچووکی قووتدابوو.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، درەنگانی شەوی هەیینی لە نەخۆشخانەی هێڤی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ منداڵێک کرا کە گڵۆپێکی بچووکی قووتدابوو و توانرا ژیانی لە مردن ڕزگار بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە ناوی یوسف نیهاد شنۆیە
و دانیشتووی گوندی کێلەبی سنووری ئاکرێیە.