سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: خشتەی بودجەی ئەمساڵ تەواوبووە و رادەستی ئەنجومەنی وەزیران کراوە

PM:07:06:26/03/2025

1064 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پلاندانانی عێراق رایگەیاند، خشتەکانی بودجەی ٢٠٢٥ تەواوکراون و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە، دەشڵێت، ئەنجامەکانی پرۆسەی سەرژمێری ئامادەیە و چاوەڕانی داتاکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکەیان خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ـی تەواو کردووە و خشتەکانیش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

پێشتریش مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لە دوای پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەوە حکومەتی عێراق دەستدەکات بە بەستنەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.

بودجەی ٢٠٢٥ـی عێراق ٢٠٠ ترلیۆن دینارە و کۆیکورتهێنانی گریمانەییش تێیدا ٦٤ تریلیۆن دینارە، حکومەتی عێراقیش لە پلانیدایە کورتهێنانەکە لە لایەن قەرزی ناوخۆوە پڕبکاتەوە.














گەلەری