AM:11:07:29/03/2025
1328 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆران لە شاری سلێمانی دروست بوو، ئەوانیش باس لەوەدەکەن، بانکەکە پێی وتوون پارە نەماوە و لە وەزارەتیشەوە پێیان دەڵێن، پارە نێردراوە بۆ بانکەکان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بۆ سێیەم رۆژ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆران لە شاری سلێمانی جارێکی دیکە گرفتی بۆ دروست بوو.
هەروەها،
لە هەولێریش بە شێکی زۆری ئەو
پێشمەرگانەی کە لەم مانگەوە لە رێگەی هەژماری منەوە موچەیان وەردەگرت تا ئێستا
نەیانتوانیوە موچەکانیان رابکێشن و لە بانکەکانەوە ئاگادار نەکراونەتەوە و باس
لەوەدەکەن، تەنها لە رێگەی هەژماری منەوە ئاگادارکراونەتەوە موچەکانیان لە رێگەی
کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن.
هاوکات، بەهۆی ئەو گرفتانەشەوە تا ئێستا
بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆران موچەیان پێنەدراوە.