سەردێڕ:

عێراق داوایەکی نوێی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی نەوت کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غاز

PM:01:41:26/03/2025

1076 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، مەرجێکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت رایگەیاند، کە لە کاتی کارەکانی بەرهەمهێناندا لە غازی پەیوەندیدار کەڵک وەربگرن، ئەم هەنگاوە ئامانجی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و بەرزکردنەوەی ئابووری عێراقە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق، مەرجێکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت راگەیاند، کە لە کاتی کارەکانی بەرهەمهێناندا لە غازی پەیوەندیدار کەڵک وەربگرن بەمەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەرەپێدانی غازی پەیوەندیدار لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی گاز و بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی.

سەباح سوبحیش ئەندامی لیژنەکە رایگەیاند، وەبەرهێنان لە غازی پەیوەندیداردا ئەولەویەتێکە کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە و وەزارەتی نەوت پێشکەوتنی بەرچاوی لەم بوارەدا بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لە رێگەی خولەکانی ئەم دواییەی مۆڵەتدان کە ژمارەیەک کێڵگەی غازی لەخۆگرتبوو.

وتیشی، وەزارەتی نەوت مەرجی داناوە کە کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت غازی پەیوەندیدار بەکاربهێنن و لە کاتی کارەکانی دەرهێناندا نەیسووتێنن، ئەمەش بەشداربووە لە کەمکردنەوەی پێویستی هاوردەکردنی غاز لە دەرەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پشتبەستنی حکومەت بە غازی دەرهێنراو لە کۆمپانیاکانی نەوت، بەشدارییەکی ئەرێنی بووە لە باشترکردنی کەرتی کارەبای عێراق.













گەلەری