ئەمڕۆ کابینەى نوێی حکومەتی سوریا رادەگەیەنرێت، ئەنەکەسەش دەڵێت: به‌شداریی له رێوڕه‌سمەکەدا ناکەن، چونکە راوێژییان پێ نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بڕیارە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکى سوریا بۆ قۆناغى راگوزەر، لە کۆشکى گەل، کابینەى نوێى حکومەتى سوریا رابگەیەنێت.
هەروەها، کابینەى نوێى حکومەتى سوریا لە ٢٢
وەزارەت و سێ دەستە پێکهاتووە، کە دەستەى فڕۆکەوانى و دەستەى وەبەرهێنان و دەستەى
فەتوا لەخۆ دەگرێت.
هاوکات، ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى
دەرەوەى سوریا و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیرى بەرگری و ئەنەس خەتاب، بەرپرسى دەزگاى
هەواڵگریی گشتیی سوریا، لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.
پێشتر، فه‌یسه‌ڵ یوسف وته‌بێژیی ئه‌نه‌كه‌سه رایگەیاند،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یان پێ گه‌یشتوه بۆ بەشداریکردن لە راگەیاندنی
کابینەى نوێیحکومەتىسوریا، به‌ڵام به‌شداریی له رێوڕه‌سمه‌كه ناكه‌ن،
چونکە بۆ پێکهێنانی حکومەتە کاتییەکە هیچ راوێژێکیان پێ نەکراوە.
باسی لەوەشکرد، هێزه سیاسییه كوردییه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی
راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و به‌رگریكاریی راسته‌قینه‌ن، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندییاندا
نییه به ته‌نیا بینه‌ر بن و رۆڵیان له به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورددا نه‌بێت.