سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢٩ ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە

AM:10:49:26/03/2025

2012 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی كۆمسیۆنی عێراق رایگه‌یاند، نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ قۆناغی تۆمارکردنی دەنگدەران لە ١٠٧٩ ناوەندی پێشوازیکردن لە دەنگدەران لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق کرایەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە دەنگدەدەن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی ورد و نوێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی هەڵبژاردنە و قۆناغێکی چارەنووسسازە، ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە پێشتر تۆمارنەکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆمیسیۆن لە وەزارەتی بازرگانییەوە، لە رێگەی کارتی بەشەخۆراکییەوە، داتای لەدایکبوونی تازەی بۆ دە ساڵی داهاتوو وەرگتووە، واتە ئەوانەی لەدایک بوون لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٧.

وتیشی، سیستەمی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی تازە لەدایکبوو کە ژمارەیان زیاترە لە یەک ملیۆن دەنگدەر کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایک بوون، خۆراکیان پێدراوە.

هەروەها، داوای لەو کەسانە کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایکبوون، سەردانی نزیکترین ناوەند بکەن بۆ تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.














گەلەری