AM:07:56:29/03/2025
624 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار ٦٣ و سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤٤ سەنت لە نرخەکەی نزمبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی
ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان،
نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.