سەردێڕ:

بەهای دۆلار دابەزی

AM:09:48:26/03/2025

2792 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ ٢٥٠ دینار دابەزیوە بەو پێیەی دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شارەزایانی دراویش هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار و رێکارەکانی بانکی ناوەندی دەگەڕێننەوە، لەگەڵ خستنە بازاڕی بڕێکی زیاتری دۆلار.













گەلەری