سەردێڕ:

بەرپرسێکی یەکێتی: کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی و پارتی ئەرێنین

AM:09:23:26/03/2025

964 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی شاندەکانی یەکیتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەرێنین.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەرباز کۆسرەت، ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو شاندی دانوستانکاریی یەکێتی و پارتی ئەرێنین.

وتیشی، خوازیارن پێکهێنانی کابینەی نوێ رەنگدانەوەی خواستی هاوڵاتیان بێت لەپێناو خزمەتکردن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

هاوکات پێشتریش، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاندبوو، پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی.













گەلەری