دوی ئەوەی بڕیاربوو ئەمشەو دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دواخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ دواخرا.
هەروەها، بڕیاری دەنگدان لەسەر بە
پارێزگابوونی هەڵەبجەش دوای هەوڵەکانی نەوەی نوێ دێت، کە زیاتر لە ١٧نوسراویان
لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵبجە کرد تا پرۆژە
یاساکە لە حکومەت رەزامەندی لەسەر درا و گەیشتە پەرلەمان و داواشیان لە سودانی کردبوو
هەرچی زووە هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا.
هاوکات، لە سەرەتای ئەمساڵیش لە
کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق شاسوار
عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای کرد پڕۆژە یاساکە ببرێتە پەرلەمان و
دەنگی لەسەر بدرێت.