وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچەی مانگی سێ(ئازار)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە ٢٧ ئازار دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی شەممە ٢٩ـی ئازار کۆتایی دێت.
هاوکات، بە گوێرەی لیستەکە، سبەینێ پێنجشەممە
٢٧ـی ئازار:
مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی
تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
هەینی ٢٨ـی ئازار :
مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و
دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە، دەزگای مین و
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری
دارایی، مافی مرۆڤ و ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و تەندروستی، ناوخۆ. داد و ئەنجومەنی دادوەری پلاندانان بازرگانی پیشەسازی سامانە سروستیەژکان،
گواستەنوە گەیاندن کشتوکاڵ و سەرچوەکانی ئاو شەراوەنی و گەشت و گوزار.
شەممە ٢٩ـی ئازار:
مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و
رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و
پێشمەرگە(دیوان، لیواکان) و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان،
ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن
دابەش دەکرێت.