سەردێڕ:

دارایی هەرێم: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

PM:03:09:26/03/2025

14128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەغدا بڕی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار دیناری وەک پارەی مووچەی مانگی سێ خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


ئەمڕۆ جوارسەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی سێی خستەسەر هەژماری بانکییان کە بڕەکەی زیاتر لە ٩٥٤ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لە رێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

هەروەها، ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.


 

 













گەلەری