نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک دابەزی، کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ١٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی چوار دۆلار دابەزی و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی سێ دۆلار دابەزی بوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لەچەند رۆژی
رابردوودا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٢ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٤ هەزار دینارە