PM:10:50:25/03/2025 
        
      6788 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، نوێنەرانی ئێران و ئه مریکا دوای پشووی نەورۆز له ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات کۆدەبنەوە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان کۆبوونەوەکەیان ١٠ رۆژ دەخایەنێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، ئاماژەی بە ئاراستەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لێدوانی بەرپرسانی هەردوولا، رەنگدانەوەی رێبازێکە لەسەر بنەمای دیالۆگ و دانوستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی
بەوەشکرد، قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەردەوامی پەیوەندییە فرەلایەنەکان هەیە، بە
ئاشکرا و بە نهێنی.
هەروەها،
هەنگاونان بەرەو دانوستانی راستەوخۆ و هەمەلایەنە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام
لە نێوان هەردوولایاندا.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             