AM:09:26:21/03/2025
61008 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرچەندە ئەمڕۆ و سبەی پشووی فەرمییە بەڵام بەردەوامن لە وردبینی لیستی مووچەی هەرێم. دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت تا پێش جەژن یان کۆتایی ئەم مانگە سودانی بڕیاری خەجکردنی پارەکە بدات.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تیش لە بەغدا باسى لەوە کرد، وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم لە بەغداوە بەردەوامە و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە کەوتە هەفتەی داهاتوو.
وتیشی، حکومەتى
کاربەڕێکەر لە کۆتا کاتژمێری دەوامی ١٩ـی ئەم مانگە لیستى مووچەى رادەستى وەزارەتى
دارایی عێراق کردووە، پرۆسەی وردبینیەکەش کاتی زۆری دەوێت بەو پێیەى لیستەکە لە ٤٨
وەزارەت و دەستە پێکدێت.
هاوکات، چاوگێکی
دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرچەندە ئەمڕۆ و سبەی پشووى فەرمییە بەڵام وردبینی
بەردەوام دەبێت و چاوەروان دەکرێت تا رۆژى یەکشەممە وردبینیەکە کۆتایی بێت و کۆنوسى
دەرئەنجامەکەى ئاراستەى وەزیرى دارایی بکرێت، ئەو کات بریاری خەرجکردنەکەى دەدرێت،
یان لەلایەن وەزیری داراییەوە یان لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە.