سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەسەر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:09:40:25/03/2025

1932 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە ئەمڕۆ بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری نەیانتوانی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە جێبەجێبکەن کە سەردانیان کردبوون و سبەی تەنیا کارەکانی ئەوان رایی دەکەین.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری نەیانتوانی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە جێبەجێبکەن کە سەردانیان کردبوون و سبەینێ کارەکانیان رایی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ رۆژی چوارشەممە تەنها مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە رایی دەکرێت کە ئەمڕۆ سەردانیان کردبوون و کەسی تر بۆ کاروباری بەشی مۆڵەت سەردانیان نەکات.













گەلەری