سەردێڕ:

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە دەرمانخانەیەک

PM:09:34:25/03/2025

1864 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بڕیاریدا، بە دوورخستنەوەی، بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە دەرمانخانەی سەروەران بۆ ماوەیی سێ مانگ و تاوتوێی لێ سەندنەوەی ناسنامەکەشی دەکرێت.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بریار درا، بە راگرتنی بەڕێوەبەری گشتیی زنجیرە دەرمانخانەی سەروەران لە کارکردنی پیشەی دەرمانسازیی بۆ ماوەی سێ مانگ.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک هێنراوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو زنجیرە دەرمانخانەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تۆمارێکی دەنگی خاوەنی زنجیرە دەرمانخانەیەك بڵاوبوویەوە کە تیایدا داوای لە کارمەندەکانی دەکرد دەرمانی بێناونیشان بە هاوڵاتییان بفرۆشن، دواتر خاوەن دەرمانخانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگەکانی دەستکاریی کراون، ئەمڕۆ بە بڕیاری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بڕیاردرا بە داخستنی زنجیرە دەرمانخانەکان بۆ ماوەی سێ مانگ.


 













گەلەری