PM:08:29:25/03/2025
996 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، لە هەرێم دەسەڵات دزی لە مووچەی فەرمانبەران دەکات و هەرێم ناوی زیادە و دووبارە و گرفتی ناوی چواری و زۆر کێشەی دیکەی مووچەی چارەسەر نەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کێشەکانی مووچە چارەسەر نەکراون و هەرێم پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان و بەهۆی فشارەکان و لەبەر مانگی رەمەزان بەغدا رازی بووە مووچەی مانگی سێ بنیرێت.
وتیشی، پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی خۆیان رازینین لە
بەغدا دوو رۆژ مووچەیان دوا بکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەوەی نوێ تاکە فراکسیۆنە بۆ پرسی مووچە
و دەرمان و کێشەکانی دیکە سەردانی سودانی کردووە و هەرێم ئامادەنییە ئەو دەرمان و پێداویستیە
پزیشکیانە وەربگرێت نەوەی نوێ لە بەغدا دابینی کردووە.
باسی لەوەشکرد، ٣٩ دۆسیەی لەسەر راکان جبووری پارێزگاری
پێشووی کەرکوک جوڵاندووە، بەهۆی سکاڵاکانیەوە چەندین بەرپرس لە کەرکوک لێکۆڵینەوەیان
لەگەڵدا کراوە و سزادراون و لە رۆژانی داهاتووشدا چەند دۆسییەیەکی گەندەڵی لەسەر
پەروەردەی کەرکوک بڵاودەکاتەوە.