سەردێڕ:

نرخی نەوت بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:06:26/03/2025

744 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت کەمێک نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.


 













گەلەری