PM:07:46:25/03/2025
1588 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ئەگەر پارەی مووچەی مانگی سێ لە بەغداوە بگات پێش جەژن دابەشی دەکەن، وتیشی لەگەڵ بەغدا رێککەوتنی باشیان کردووە و زۆربەی کێشەکانی مووچەیان چارەسەر کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر مووچەی مانگی سێ لە بەغداوە بگات پێش جەژن دابەشی دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتى دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند،
رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار تەواو کراوە و بریارە سبەینێ زیاتر لە ٩٥٤
ملیار دینار بخێرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەکەیان.