سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: کاری حکومەتى کاربەڕێکەر بووەتە دروستکردنى قەیران بۆ هاوڵاتیان

PM:07:39:25/03/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکى نەوەی نوێ رایگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەر دواى گرانکردنی نرخی کارەبا قەیرانى غازیشى دروستکردووە


ئەمڕۆ سیشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەوسەن کاکەمەم، پەرلەمانتارى نەوەی نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سەرجەم بڕیارەکانى دوو ساڵی رابردووى حکومەتى کاربەڕێکەر رەتدەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای زیادکردنى نرخى کارەبا، لە ئێستادا قەیرانى غازی ماڵانیشى دروستکردووە، هەرچەندە نرخی غاز لێرە پێشوەختە دوو هێندەى نرخەکەیەتى بەراورد بە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان وەک فراکسیۆنى نەوەى نوێ سەرجەم ئەو بریارانەى حکومەتى کاربەڕێکەر لەماوەى دوو ساڵی رابردوودا داویەتى رەتدەکەنەوە چونکە بەبێ پشتیوانى پەرلەمان بریارەکانی داوە.













گەلەری