سەردێڕ:

خانەنشینانی عێراق: رێکارەکانی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی چوار تەواو بووە

PM:08:37:26/03/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی خانەنشینیی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٥ تەواو بووە و داتاکان دەنێردرێت بۆ بانکەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، حسام عەبدولستار، جێگری دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق بڵاویکردەوە، رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی خانەنشینان تەواوبووە.

جێگری دەستەی گشتی خانەنشینان ئاماژەی بەوەشکردووە، داتاکان بۆ بانکەکان نێردراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی خەرجکردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خانەنشینانی عێراق سەرەتای هەموو مانگێک مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن وەردەگرن، لە هەرێمیش، خانەنشینان چەندین کاتژمێر لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان دەوەستن و هەندێک جاریش بەبیانویی نەمانی پارەوە مووچەکانیان پێنادرێت.














گەلەری